قوتابیەکان بەخشراون

هاوەڵی

بە گوێرەی ئەوەی کەی لەوەتەی دوا جار یەکترمان بینیوە چی بەسەرتدا هاتووە ، ئەو شتە چییە کە بۆی سوپاسگوزاریت؟
ئەم هەفتەیە چی فشاری خستووەتە سەرت، و پێویستت بە چییە بۆ ئەوەی دۆخەکە باشتر بێت؟
پێداویستییەکانی خەڵکی کۆمەڵگاکەت چین، و چۆن دەتوانین یارمەتی یەکتر بدەین بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانەی کە باسمان کردوون؟
دوا جار کە یەکترمان بینی چیرۆکەکە چی بوو؟ دەربارەی خودا و خەڵک چی فێربووین؟
لە کۆتا كۆبوونەوەماندا، بڕیارت دا ئەوەی فێری بوویت جێبەجێی بکەیت. چیت کرد، و چۆن بوو؟
لە چیرۆکی ڕابردوودا چی شتێکت لەگەڵ کێ بەش کرد؟ وەڵامیان چۆن بوو؟
کۆتا جار کە یەکترمان بینی چەند پێداویستییەکمان دیاری کرد و پلانمان دانا بۆ پڕکردنەوەیپێداویستییەکان. چۆن بەڕێوەچوو؟
ئێستا، با چیرۆکی ئەمڕۆ لە خوداوە بخوێنینەوە...

لۆقا 7: 36-50

³⁶ یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت. ³⁷ لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی هێنا، ³⁸ لە دواوە بە گریانەوە لەلای پێی ڕاوەستا، پێیەکانی بە فرمێسک تەڕ کرد و بە قژی بۆی سڕییەوە، پێیەکانی ماچکرد و بە بۆنەکە چەوری کردن. ³⁹ ئەو فەریسییەی کە عیسای داوەت کردبوو، کاتێک ئەمەی بینی، لە دڵیدا گوتی: «ئەگەر ئەمە پێغەمبەر بووایە، دەیزانی ئەم ئافرەتەی دەستی لێدەدات کێیە و چییە، چونکە گوناهبارە.» ⁴⁰ عیسا وەڵامی دایەوە: «شیمۆن، دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.» گوتی: «بفەرموو مامۆستا.» ⁴¹ «کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار، ئەوەی دیکەیان پەنجا. ⁴² هیچ کامیان نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆشبوو. کامیان زیاتر کابرای خۆشدەوێت؟» ⁴³ شیمۆن وەڵامی دایەوە: «لەو باوەڕەدام ئەوەی پارە زۆرەکەی لەلابوو.» پێی فەرموو: «حوکمەکەت ڕاستە.» ⁴⁴ ئینجا ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە. ⁴⁵ تۆ ماچت نەکردم، بەڵام ئەم لەو کاتەوەی هاتوومەتە ژوورەوە لە ماچکردنی پێیەکانم نەوەستاوە. ⁴⁶ تۆ زەیتت لە سەرم نەدا، بەڵام ئەم بە بۆن پێیەکانمی چەورکرد. ⁴⁷ لەبەر ئەم هۆیە پێت دەڵێم، گوناهە زۆرەکانی بەخشران و ئاوا خۆشەویستییە زۆرەکەی دەردەبڕێت. بەڵام ئەوەی کەم بەخشراوە، کەم خۆشەویستی دەردەبڕێت.» ⁴⁸ ئینجا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «گوناهەکانت بەخشران.» ⁴⁹ ئەوانەی لەگەڵی دانیشتبوون لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کێیە تەنانەت گوناهیش دەبەخشێت؟» ⁵⁰ عیسا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «باوەڕت ڕزگاری کردیت. بڕۆ بە سەلامەت.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎ Kurdi Sorani Standard™, Audio Edition. Audio Copyright ℗ 2020 by Biblica, Inc. and Davar Partners International. All rights reserved worldwide.

جێبەجێکردن

ئێستا، با کەسێک ئەم بەشە بە وشەکانی خۆی بگێڕێتەوە، وەک ئەوەی بۆ هاوڕێیەک باسی بکات کە پێشتر هەرگیز نەیبیستبێت. با یارمەتییان بدەین ئەگەر شتێکیان بیرچوو یان بە هەڵە شتێکیان زیاد کرد. ئەگەر ئەوە ڕوویدا دەتوانین بپرسین، "لە کوێی چیرۆکەکەدا ئەوەت دۆزیەوە؟"
ئەم چیرۆکە چی فێری ئێمە دەکات دەربارەی خودا، کەسایەتییەکەی و ئەوەی کە دەیکات؟
لەم چیرۆکەوە چی فێر دەبین دەربارەی خەڵک، بە خۆمانیشەوە؟
چی لەم چیرۆکەوە فێردەبین دەربارەی بوون بە قوتابی؟
لەم هەفتەیەدا چۆن ڕاستی خودا لەم چیرۆکەوە لە ژیانتدا جێبەجێ دەکەیت؟ ئەو کردارە یان شتە دیاریکراوە چییە کە ئەنجامی دەدەیت؟
پێش ئەوەی جارێکی تر یەکتر ببینینەوە، ڕاستییەک لەم چیرۆکە لەگەڵ کێ بەش دەکەیت؟ ئایا کەسانی تر دەناسیت کە حەز بکەن وەک ئێمە وشەی خودا لەم ئەپەدا بدۆزنەوە؟
کە کۆبوونەوەکەمان بەرەو کۆتایی دەچێت، با بڕیار بدەین کەی جارێکی تر یەکتر دەبینینەوە و کێ ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتوومان دەکات.
هانتان دەدەین بۆ تێبینی وەرگرن بۆ ئەوەی کە گوتتان دەیکەن، و لەو ڕۆژانەی پێش ئەوەی جارێکی دیکە یەکتر دەبینینەوە، ئەم چیرۆکە بخوێننەوە. ئاسانکارەکە دەتوانێت دەق یان دەنگی چیرۆکەکە بڵاوبکاتەوە ئەگەر هەرکەسێک نییەتی. لەکاتی ڕۆیشتنماندا، با داوا لە پەروەردگار بکەین یارمەتیمان بدات.

0:00

0:00