کڵێسا خزمەتی ئەوانی تر دەکات

هاوەڵی

بە گوێرەی ئەوەی کەی لەوەتەی دوا جار یەکترمان بینیوە چی بەسەرتدا هاتووە ، ئەو شتە چییە کە بۆی سوپاسگوزاریت؟
ئەم هەفتەیە چی فشاری خستووەتە سەرت، و پێویستت بە چییە بۆ ئەوەی دۆخەکە باشتر بێت؟
پێداویستییەکانی خەڵکی کۆمەڵگاکەت چین، و چۆن دەتوانین یارمەتی یەکتر بدەین بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستییانەی کە باسمان کردوون؟
دوا جار کە یەکترمان بینی چیرۆکەکە چی بوو؟ دەربارەی خودا و خەڵک چی فێربووین؟
لە کۆتا كۆبوونەوەماندا، بڕیارت دا ئەوەی فێری بوویت جێبەجێی بکەیت. چیت کرد، و چۆن بوو؟
لە چیرۆکی ڕابردوودا چی شتێکت لەگەڵ کێ بەش کرد؟ وەڵامیان چۆن بوو؟
کۆتا جار کە یەکترمان بینی چەند پێداویستییەکمان دیاری کرد و پلانمان دانا بۆ پڕکردنەوەیپێداویستییەکان. چۆن بەڕێوەچوو؟
ئێستا، با چیرۆکی ئەمڕۆ لە خوداوە بخوێنینەوە...

مەتا 25: 31-46

³¹ «کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت. ³² هەموو نەتەوەکان لەبەردەمی کۆدەبنەوە و ئەویش لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وەک چۆن شوان مەڕ لە بزن جیا دەکاتەوە. ³³ جا مەڕەکان لەلای ڕاستی خۆی ڕادەگرێت، بەڵام بزنەکان لەلای چەپ. ³⁴ «ئینجا پاشا بەوانەی لای ڕاستیەوەن دەفەرموێ: ”وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە، ³⁵ چونکە برسی بووم نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان کردمەوە. ³⁶ ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام.“ ³⁷ «ئەوسا ڕاستودروستان وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ ³⁸ کەی تۆمان بە نامۆیی بینیوە و شوێنمان کردوویتەوە، یان بە ڕووتی و جلمان لەبەرکردوویت؟ ³⁹ کەی تۆمان بە نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و هاتووین بۆ لات؟“ ⁴⁰ «ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە.“ ⁴¹ «دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ: ”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە، ⁴² چونکە برسی بووم نانتان نەدامێ، تینوو بووم ئاوتان نەدامێ، ⁴³ نامۆ بووم شوێنتان نەکردمەوە، ڕووت بووم جلتان لەبەر نەکردم، نەخۆش و زیندانی بووم سەرتان لێ نەدام.“ ⁴⁴ «ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆیی یان ڕووتی یان نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و خزمەتمان نەکردوویت؟“ ⁴⁵ «ئەویش وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم بچووکانە نەکردووە، بۆ منتان نەکردووە.“ ⁴⁶ «ئەوانە بۆ سزای هەتاهەتایی دەچن، بەڵام ڕاستودروستان بۆ ژیانی هەتاهەتایی.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎ Kurdi Sorani Standard™, Audio Edition. Audio Copyright ℗ 2020 by Biblica, Inc. and Davar Partners International. All rights reserved worldwide.

جێبەجێکردن

ئێستا، با کەسێک ئەم بەشە بە وشەکانی خۆی بگێڕێتەوە، وەک ئەوەی بۆ هاوڕێیەک باسی بکات کە پێشتر هەرگیز نەیبیستبێت. با یارمەتییان بدەین ئەگەر شتێکیان بیرچوو یان بە هەڵە شتێکیان زیاد کرد. ئەگەر ئەوە ڕوویدا دەتوانین بپرسین، "لە کوێی چیرۆکەکەدا ئەوەت دۆزیەوە؟"
ئەم چیرۆکە چی فێری ئێمە دەکات دەربارەی خودا، کەسایەتییەکەی و ئەوەی کە دەیکات؟
لەم چیرۆکەوە چی فێر دەبین دەربارەی خەڵک، بە خۆمانیشەوە؟
چی لەم چیرۆکەوە فێردەبین دەربارەی بوون بە کلنێسە؟
لەم هەفتەیەدا چۆن ڕاستی خودا لەم چیرۆکەوە لە ژیانتدا جێبەجێ دەکەیت؟ ئەو کردارە یان شتە دیاریکراوە چییە کە ئەنجامی دەدەیت؟
پێش ئەوەی جارێکی تر یەکتر ببینینەوە، ڕاستییەک لەم چیرۆکە لەگەڵ کێ بەش دەکەیت؟ ئایا کەسانی تر دەناسیت کە حەز بکەن وەک ئێمە وشەی خودا لەم ئەپەدا بدۆزنەوە؟
کە کۆبوونەوەکەمان بەرەو کۆتایی دەچێت، با بڕیار بدەین کەی جارێکی تر یەکتر دەبینینەوە و کێ ئاسانکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتوومان دەکات.
هانتان دەدەین بۆ تێبینی وەرگرن بۆ ئەوەی کە گوتتان دەیکەن، و لەو ڕۆژانەی پێش ئەوەی جارێکی دیکە یەکتر دەبینینەوە، ئەم چیرۆکە بخوێننەوە. ئاسانکارەکە دەتوانێت دەق یان دەنگی چیرۆکەکە بڵاوبکاتەوە ئەگەر هەرکەسێک نییەتی. لەکاتی ڕۆیشتنماندا، با داوا لە پەروەردگار بکەین یارمەتیمان بدات.

0:00

0:00